بهغدا_(INA)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و عەلی ڕەزا کۆنایی باڵیۆزی تورکیا لەعیراق ئەمڕۆ یەکشەممە،جەختیانکردەوە لە رێگەنەدان بە گروپە تیرۆرستیەکان ببنە هەڕەشە لەسەر عێراق و ناوچەکە.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد"، جەختیانکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا- ئەنقەرە لەبوارەکانی ئابوری و بازرگانی، هەروەها رێگەنادەن گروپەکانی تیرۆر ببنە هەڕەشە لەسەر عێراق و ناوچەکە".
بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لە"هێزەکانی عێراق هەمو هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆر و لەناوبردنی پێگەکانیان، ئەوەش هاوکار دەبێت لەپاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و فراوانکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدانی بەردەوام".
لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا لەعێراق ئاماژەی بەوەکردوە"تورکیا پشتیوان دەبێت لەهەوڵەکانی عێراق بۆ شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها هاوکاری بەغدا دەبن لە هەنگاوەکانی چاکسازیدا".