سلێمانی - INA
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی کانونی دووەمەوە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن، لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە: دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاو و نائاسایی و نەخوازراودا بڕیاری پێویست و تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و سەرماو سۆڵە و مەترسی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە سلێمانی پشوو راگەیەنراو وگۆڕانكاری لە كاتی دەوامی فەرمانگەو دامەزراوەكاندا كرا.