سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لەڕۆژی دادوەری عێراق كرد و وتی: هەڵوێستەكانیان بۆ جێبەجێكردنی یاسا بەرز بنرخێنین

سیاسی
  • 23-01-2022, 13:40
  • +A -A

    به‌غدا-(INA) 

    بەرهەم ساڵح  سەرۆك کۆمار ئەمڕۆیەكشەممە،پیرۆزبایی لەڕۆژی دادوەری عێراق كرد و هاوكات ئاماژەی بەهەڵوێستی قارەمانانەی كرد لە جێبەجێكردنی یاساكەدا،
    سەرۆک بەرهەم لە تویتێكدا کەئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)  بینیویەتی ریگەیاند: "پیرۆزبایی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و فەرمانبەرانی دەزگای دادوەری دەكەم بۆ هەڵوێستە قارەمانانە و سەربەرزەكانیان، سەڕەراِی رووبەڕووبوونەوە و وئاستەنگ وكێشەكان"،
    وتیشی: بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ڕاستی ڕێز لە شەهیدانی دەسەڵاتی دادوەری دەگرین.