بەغداد ـ INA
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: توشبوی نوێ بە كۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیكرۆن) تۆماركراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەك شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستیەكان و وەرنەگرتنی ڤاكسین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیكرۆن لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، رەوشی بڵاوبونەوەی پەتاكە زۆر مەترسیدارە.
وتیشی: تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی توشبووی نوێی ئۆمیكرۆنیان تۆماركردوەو لەو توشبوانەی تۆماردەكرێت بەلانیكەم لەسەدا ۳٠ كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆنە.
هاوكات هۆشدایدا ەمەترسی بارودۆخی پەتاكە بەهۆی پابەندنەبون بە رێوشوینەكانی تەندروستی.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه