بەغداد ـ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری مادەی هۆشبەری راگەیاند كە لە وڵاتێكی دراوسێوە ماددەی هۆشبەرییان هێناوەو زیاتر لە 7 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و ۱٠ هەزار دەنك حەبی هۆشبەریان پێگیراوە.
شانەی راگەیاننی ئەمنی ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن كە هەڵگری رەگەزنامەی بیانین و بازرگانی ماددەی هۆشبەرن و لە وڵاتێكی دراوسێوە ماددەی هۆشبەریان هێناوە بۆ پارێزگای بەسڕە.
راشیگەیاند: تۆمەتبارەكان بڕی ٦.٥ كیلۆگرام ماددەی حەشیش و یەك كیلۆگرام تریاك و ۱٠ هەزار دەنك حەبی ماددەی هۆشبەریان پێگیراوەو دەستیشگیراو بەسەر بەلەمێكی ماسیگرتندا كە گەشتیان پێكردوە.
وتیشی: ڕێکارە یاساییەکان بە شێوەی پێویست لەگەڵ تۆمەتباران دەگیرێتەبەر.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد