بهغدا-(INA)
پەیمانگای دادی عێراق لەدوای بەدەستهێنانی بەرزترین دەنگ لەڕیزی پەیمانگای عەرەبیدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا،
عەبدولرەحمان سالح یاریدەدەری سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی وڵاتانی عەرەبی لەئاهەنگی ڕۆژی دادوەری عێراقدا لەبەغدا بەئامادەبوونی کەسایەتییە دادوەری و دیپلۆماسییەکان بەڕێوەچوو کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)چاودێری کردووە گوتی: سەنتەری عەرەبی بۆ لێكۆڵینەوەی یاسایی سكرتارییەتی زانستی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبە و بەرنامەیەكی سەربەخۆی ساڵانەی هەیە كە لەلایەن ئەنجومەنی ئەم چالاكیانەی خوارەوە بریتین لە (میوانداریكردنی بەرنامەیەكی ڕاهێنانی دوور یان ئامادەبوونێكی ڕاستەوخۆ و ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن یان پرۆتۆكۆل لەبواری هاریكاری یان ڕێككەوتنێكی نێوان دەوڵەت و بەشداری دەرەكی پەیمانگا لەبوارەكانی ڕاهێنان و دەركردنی بڵاوكراوەیەكی مانگانە.
وتیشی: ڕایدەگەیەنم كە پەیمانگای دادوەری ئەنجومەنی دادوەری عێراق بە كۆی گشتی 500 خاڵ بەرزترین خاڵی بەدەستهێناوەوە ئەمساڵ پلەی یەكەمی لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا دەستنیشانكرا.