بهغدا-(INA)
بڕیارە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆیەكشەممە،بۆ یارییەكی گرنگ بەرەو ئێران بەرێبكەوێت لە27ی ئەم مانگە لەیاریگای ئازادی لەپاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەڕی 2022 رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە.
محەمەد عیماد، ڕێكخەری راگەیاندنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) وتی: ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان بە فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ تاران بەرێدەكەوێت،بۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران و پاشان بەرەو بەیروت ی پایتەختی لوبنان و پاشان بەرەو شاری سەیدا بۆ یاری دووەمی كە رووبەڕووی هەڵبژاردەی لوبنان دەبێتەوە،شایانی باسە هەڵبژاردەی عێراق لەنێو خاكی خۆی یەكەیەكی مەشق وراهێنانی قوڕس و بەتینی كردەوە ولەگەڵ یارییەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆگەندا،ئامانجیش ئامادەكاری بوو بۆ رووبەڕووبونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران ولوبنان.
عیماد ئاماژەی بەوە كرد وتی: یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە كە لیستی كۆتایی 25 یاریزانی ناوخۆیی و بە ئەزموون و تێكەڵەی ئەزموون و لاوانە كردووە،
عیماد وتیشی: دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان سوورن لەسەر ئەوەی لە دوو یاری داهاتوودا بەرامبەر ئێران و لوبنان ئەنجامێكی ئەرێنی بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی متمانەی هاندەران بگەڕێننەوە.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات