بهغدا-(INA)
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ یەكشەممە ،رایگەیاند داعش ناگەڕێتەوە و تیرۆر بە هەموو شێوازەكانی پاك دەكرێتەوە،
حەلبۆسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) بینیویەتی گوتی: سیاسەتی تۆقاندنی پڕوپاگەندە بۆ نائارامی و بڵاوكردنەوەی دەنگۆی كۆمەڵێك لە بەكرێگیراوەكان چیتر كەسی گێل ناكات"،
وتیشی: داعش ناگەڕێتەوە، تیرۆر بە هەموو شێوازەكانی پاك دەكرێتەوە، هیچ شوێنێك و پەناگایەك نییە لە عێراق، پارێزراو و بەتوانا و سەرفراز دەبین.