بەغدا – ا ه ع حەیدەر زاملی وەزیری داد، ئەمرۆ دوو شەممە، سەرۆكایەتی وەفدی عێراقی كرد لە خولی 37ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی داد رایگەیاند: كارەكانی خولی 37ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ئەمرۆ لەجنێف دەستیپێكرد، زاملیش سەرۆكایەتی وەفدی عێراق دەكات. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە دانیشتنەكە بە وتاری گرنگترین كەسایەتیەكان دەستیپێكرد لە نێویشیاندا ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان و كۆمیسیاری مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و سەرۆك و وەزیرانی داد و مافی مرۆڤ و دەرەوەی ژمارەیەك لە وڵاتان. لەم خولەشدا تاوتوێی دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا دەكرێت و تیایدا دۆسیەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاكان دەخرێتە روو، لەبەرامبەریشدا دوای گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی بریاردە و تیمەكانی مافی مرۆڤ بریاری پێویست لەبارەیانەوە دەدرێت. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە دانیشتنەكاندا دەستكەوتەكانی حكومەتی عێراق لە بواری مافی مرۆڤ و رێگریەكانی بەردەمی و دۆسییە پەیوەندیدارەكان دەخرێنەروو.