سەرۆک کۆمار و وەزیران جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پاراستن و ئاسایشی هاوڵاتیان و به‌دواداچون بۆ پاشماوه‌کانی داعش

سیاسی
  • 22-01-2022, 17:58
  • +A -A

    بەغدا_(INA)

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ شەممە جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پاراستن و ئاسایشی هاوڵاتیان و  به‌دواداچون بۆ پاشماوه‌کانی داعش.

    له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگەگرتن لە کارە تاوانکارەکانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دابینکردنی هەمو پشتیوانییەک لە ھێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێبکەن".


    هەروەها دوپاتکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان لە پێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و ھێنانەئاراوەی مافە دەستورییە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی ھاوڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازادی باشتر.