بەغدا_(INA)
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، کوژرانی سێ تیرۆریستی له باشوری حەزر راگەیاند كه دوو كه‌سیان سه‌ركرده‌ی داعش بون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"له وه‌ڵامی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا، له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی مه‌یدانی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تیرۆریست ئه‌بو عیسام كه وه‌ك به‌رپرسی ویلایه‌تی به‌ناو دجله كاری ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه به‌ناوی ئه‌بو مه‌حمود و هه‌روه‌ها چه‌كدارێكی دیكه‌دا كه پێكه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب بون كرانه ئامانج و كوژران، هه‌ردوكیشیان بۆمبی چێندراویان پێبو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"له‌ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانیه‌وه له باشوری قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك ئه‌و تیرۆرستانه كراونه‌ته ئامانج، ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به‌ته‌واوی تێكشكێندراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌ڵێن ده‌ده‌ن وه‌ڵامی زۆر توندی كرده‌وه و په‌لامار و توندوتیژیه‌كانی تیرۆرستان بده‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه"هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌ڵێن ده‌ده‌ن وه‌ڵامی زۆر توندی كرده‌وه و په‌لامار و توندوتیژیه‌كانی تیرۆرستان بده‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی عێراقیه‌كان سوره".