لیوا یەحیا رەسوڵ: سنوری عێراق لەگەڵ سوریا بە تەواوی پارێزراوە

ئەمنی
  • 22-01-2022, 15:56
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


     لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان تەئكیدیكرەوە: سنوری عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوی پارێزراوە و مەترسی ئەو تیرۆریستانەش کەمدەکاتەوە کە لەزیندانێکی سوریا هەڵاتون.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: دوای ڕووداوەکانی زیندانی حەسەکەی سوریا، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەمانیداوە هەوڵی ئەمنی بدرێت بۆ پڕكردنەوەی كەموكورتیەكان و زیاتر پاراستنی ئەمنیەتی سنوری عێراق لەگەڵ سوریا .
    وتیشی: "هێزە ئەمنییەکان لەئامادەباشیدان بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هەر هەوڵێکی پاشماوەی چەتەکانی داعش بۆ دزەكردنە ناو خاکی عێراق، تەئكیدیشیكردەوە: سنورەكە بە کامێرای حەراری و تەلی دڕكاوی و هەروەها خەندەقێك پارێزراوە.
    لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاند: پاشماوەکانی داعش توانای بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی عێراقیان نییە و تیرۆریستە هەڵاتوەكانیش ناتوانن تەحەدای دەزگا ئەمنیەكان بكەن.
    پێشتریش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆرئاوای نەینەوا تەكیدیكردەوە: ئەو تیرۆریستانەی لە زیندانەكەی سوریا هەڵهاتون ناتوانن سنووری عێراق ببەزێنن.