بەغداد ـ INA
رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق پرۆژەیەکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی بەفڕۆچونی ئاو لەکاتی ئاودێریدا ڕاگەیاندو وتیشی: گواستنەوەی ئاودێری کراوە بۆ ئاودێری داخراو باشترین چارەسەرە بۆ بەشە ئاو لەکاتی زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیدا.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوە، دەڵێت: وەزیری سەرچاوەئاوییەكان بەم نزیكانە دەستپێكردنی پرۆژەی گۆڕینی ئاودێری کراوە بۆ ئاودێری داخراو رادەگەیەنێت و سەرەتا لە پارێزگای زیقارەوە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: گۆڕینی ئاودێری کراوە بۆ ئاودێری داخراو باشترین چارەسەرە بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو و کۆكردنەوەی و جارێكی تر بەکارهێنانی لەکاتی زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگاریەكان(تحدیات)ی گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵاتدا.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه