وەزارەتی پەروەردە ژمارەی سودمەندانی نەهێشتنی نەخوێندەواری رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-01-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغداد (INA)
    وەزارەتی پەروەردەی عێراق ژمارەی سوودمەندانی خوێندنگاکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری بڵاودەكاتەوە و هاوکات داوای هەموارکردنەوەی  یاسای نەهێشتنی نەخوێندەواری دەكات بۆ (نەهێشتنی نەخوێندەواری و زانیاری پێگەیشتوان).
    عەلا حەلبوسی بریكاری وەزارەتی پەروەردەو سەرۆكی دەزگای جێبەجێكردنی نەهێشتنی نەخوێندەواری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: لە ساڵی رابردوودا نزیكەی ۹ هەزار كەس سودمەندبوون لە خوێندنگاكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، وتیشی: ژمارەیەک خوێندنگا و سەنتەری نەهێشتنی نەخوێندەواری بەهۆی پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی پێشوو داخران، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە کراونەتەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ژمارەیەكی زۆر لەخەڵکی نەخوێندەوار دوای کردنەوەی سەنتەرەکان پەیوەندیانكردوەو ئارەزوو دەكەن بەشداری بكەن بۆ گەیشتن بەقۆناغە پێشکەوتووەکانی تری خوێندن، وتیشی: پێویستە ڕەشنووسی یاسای نهێشتنی نەخوێندەواری هەبێت بۆ ئەوەی ناوەکە لە (نەهێشتنی نەخوێندەواری)ەوە بۆ (نەهێشتنی نەخوێندەواری و زانیارب پێگەیشتوان) هەموار بکرێت و رێنمایەكان رێكبخرێنەوەو بتوانرێت ئازومەندان لە تەمەنی 9 بۆ 45 ساڵی بگرێتەوە.