بەغدا (INA)
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند کە پێنج پارچەی شوێنەواری نوێ لە واشنتۆن وردەگرێت.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: "باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا فەرید یاسین پێنج شوێنەواری بەدەست گەیشتووە کە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا دزراوە"، وتیشی: "ئەو هەوڵانە دێن بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارە بەقاچاخ براوەکان بۆ عێراق".
ئاماژەی بەوەکرد"لە مەراسیمی ڕادەستکردنەکەدا ئەلڤین براگ پارێزەری ناوچەی مانهاتان و جێگری بریکاری تایبەتی بەرپرسی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتیمانی لە شاری نیۆرک لە وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێریک ڕۆسنبلات ئامادەیبوون".
وتیشی فەرید یاسین دوو ئاسەواری وەرگرتوە کە لە میشێل ستینهاردت و سێی دیکە لە موڵکەکان گەرێندراونەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت"،رونیکردەوە"ئەو کەلوپەلە گەرێندراوانە بە سەدان هەزار دۆلاری ئەمریکی خەمڵێنراوە".
لاى خۆیەوە"فەرید یاسین باڵیۆزی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکان گوتی: سوپاسگوزاری پارێزەری ناوچەی مانهاتان و ستافەکەی دەکەم بۆ هەوڵە بەردەوام و سەرکەوتووەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی شوێنەوارەکان، چونکە توانیویانە بە هەوڵەکانیان لە گێڕانەوەی ئەو شوێنەوارە بەنرخانە، کە گرنگی مێژوویی بۆ عێراق هەیە".