بەدواداچون (INA)
لە غانا ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر کە تەقەمەنی بۆ کانێکی ئاڵتون دەگواستەوە خۆی کێشاوە بە ماتۆرسکیلێکدا و بەهۆیەوە بارهەڵگرەكە تەقوەتەوەو لە ئاكامدا ۱۷ كوژراو و ٥۹ برینداری لێكەوتەوە.
تەقینەوەكە لە شاری ئەبیاتسی رویداوە كە ئەكەوێتە ۳٠٠ كیلۆمەتر خۆرئاوای ئەكرای پایتەخت، و لە شەقامێكدا رویداوە كە دەوروبەری ماڵەو سەربای زیانە گیانیەكان زیانێكی زۆری ماددی لێكەوتۆتەوەو ناوچەكانی دەورەبەری وێرانكردوەو و چاڵێكی گەورەشی دروستكردوە.