بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ،ئەمڕۆ هەینی چەند ڕێنماییەکی نوێی ئاراستەی دەزگا ئەمنییەکان کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمى لەبارەگاى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان کۆبووەتەوە"،
کازمى لەکۆبوونەوەى لەگەل فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان جەختیکردووەتەوە لەسەر سزادانى کەمتەرخەمەکان لەهەر پلە و پۆستێک بن.
هەروەها کازمى فەرمانیکردووە بە پتەوکردنى ئاسایشى سەر سنورى عێراق و سوریا دواى رووداوەکانى زیندانى حەسەکە.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجامى سەرەتایی هێرشەکەى دیالە خرایەڕوو، کازمى جەختى لەسەر پێویستى دوبارەنەبوونەوەى دزەکردنى ئەمنى کردەوە و دەزگاى هەواڵگرى راسپارد کارەکنیان زیاتر بکەن.
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات