بهغدا-اهع
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکردنی شەش تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات ڕاگەیاند.
لیوا ڕەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لەسەر فەرمانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران هێزەکانی دژە تیرۆر، چەند ئۆپراسیۆنێکیان دژى شانە نوستووەکانى داعش ئەنجامداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە"یەکەکانیان لەنەینەوا سێ چەکداریان دەستگیرکردووە، دووانى دیکەش لە بەغدا و کەرکوک دەستگیرکراون".
بەپێی بەیاننامەکە"هەروەها بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى هەرێم، سەرکردەیەکى داعش لەهەولێر دەستگیرکراوە و دواتر وردەکاریی بڵاودەکەنەوە".