بەغدا_(ئ.ە.ع)
محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ هەینی ،رایگەیاند چڕبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان کە هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانمان دەکەنە ئامانج پێویستی بە وەڵامێکی بەهێز و کاری هەواڵگریی چالاکە .
حەلبوسی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"چڕبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان کە هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانمان دەکەنە ئامانج پێویستی بە وەڵامێکی بەهێز و کاری هەواڵگریی چالاکە لە ئاستی هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمان و هاوڵاتیان ".
وتیشی"بەدواداچوون و وێرانردنی پاشماوەکانی داعش بە چڕی و پڕچەککردن و ڕاهێنانی خەڵکی ناوچەکان بەسە بۆ دووبارەنەکردنەوەی ئەو ڕووداوە تاوانکاریانە".