بەغداد (ئ.ه.ع)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە روداوە تیرۆریستیەكەی ناحیەی عوزێم بكرێت.
لیوا یەحیا رسوڵ وتەبێژ بەناو فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) ناردوە، دەڵێت: كازمی بڕیاریداوە لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر روداوە تیرۆریستیەكەی ناوچەی (ئوم كەرامی) لە ناحیەی عوزێم بكرێت كە تیابدا ۱۱ سەرباز شەهیدبوون لە سریەی یەكەمی لیوای پیادەی دووەم لە فیرقەی یەكەمی سوپای عێراق، كە یەكێكیان ئەفسەرە.
وتیشی: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی کردووە بۆ تێکشکاندنی پلانەکانی گروپە تیرۆریستییەکان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لەو ناوچانەی کە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەکاریان دەهێنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: کازمی دووپاتیکردەوەكردوە تیرۆریستیە ترسنۆكانەكان سووربوونی هێزە چەکدارەکان زیاتر دەکات بۆ شوێنکەوتنی شوێنی داعشە بەدکارەکان و راوەدونانی پاشماوەکانیان لە هەموو شوێنێکی خاکی عێراقدا.