بەغدا_(ئ.ە.ع)
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کەهێرشە تیرۆریستییەکەی دیالە هەوڵێکی چەپەڵ و شکستخواردووە بۆ ئامانجگرتنی ئاسایش.
سەرۆک بەرهەم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع) چاودێری کردووە گوتی: "هێرشی ترسنۆکانەی تیرۆریستان بۆ سەر پاڵەوانانی سوپا لە دیالە هەوڵێکی چەپەڵ و شکستخواردووە بۆ ئامانجکردنی ئاسایشمان و هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی تیرۆر نابێت بەهیچ شێوەیەک پشت گوێ بخرێت".
وتیشی: "ئەرکی ئێمەیە کە بەرەی ناوخۆ بەهێز بکەین و بەدوای دەستکەوتی نەتەوەیی دەستووریدا بگەڕێین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا کە پارێزگاری لە ئاسایشی نەتەوەیی بکات و خزمەتکاری گەلی بێت".