نەینەوا (ئ.ه.ع)
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆئاوای نەینەوا رایگەیاند: ئەو تیرۆریستانەی لە زیندانەکانی سوریا هەڵدێن ناتوانن سنوورەکانمان ببەزێنن.
لیوا روكن جەبار ئەلتائی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆرئاوای نەبنەوا ئەمڕۆ هەینی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) راگەیاند: بە بونی هێزە سەربازی و ئەمنیەكان سنورەكانمان لەگەڵ سوریا بە تەواوی پارێزراوە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان لە سوریاوە، تەئكیدیشیكردەوە: ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دزەکردنێک و بەتایبەتی لەو بوارەشدا هاوكارێكی باشی هاوڵاتیان هەیە.
وتیشی: ئەمڕۆ سنووری ئیداریی بۆ نزیکەی 266 کیلۆمەتری پارێزگای نەینەوا بە تەواوی پارێزراوە و تا ئێستا سنوورەکە دۆخێکی وا جێگیری بەخۆیەوە نەبینیوە، چونکە بەربەستی ئەمنی بە تەواوی لە سنوورەکەدا درێژ دەبێتەوە، كە پێكدێت لە ۳ بەربەست، بەربەستی یەكەم؛ بریتیە لە خەندەقێك بە پانی و قوڵی ۳ مەتر و دواتر بەربەستێكی تر و پاش ئەوەش پەرژینێكی (بی ئار سی) هەیە بە تەواو رێگری دەكات لە پەڕینەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەزگا ئەمنیە جیوازەكان لە ئاماەباشی تەواودان و لەگەڵ هێزی ئاسمانی لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پارساتنی سنورەكان.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو