بهغدا-(ئ.ە.ع)
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ،ئەمڕۆ هەینی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی 4000 کۆچبەری عێراقی پشتڕاستکردەوە.
له راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"حسێن لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ برۆکسل و کۆمیساری ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ و کۆچ یڵفا جۆهانسۆن کۆبووەوە و لەگەڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی مەسەلەی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی عێراقییەکان لەسەر سنووری یەکێتی ئەوروپا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەزیری دەرەوە پێداچوونەوەی بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کۆچبەران و ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ گەڕانەوەی عێراقیەکان گرتویەتیە بەر کە لە سنوری ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەک بلاروس و لاتڤیا و لیتوانیا و پۆڵەندا"، وتیشی: "عێراق توانیویەتی بە 10 گەشتی تایبەت کە لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە ڕێکخراوە، نزیکەی 4 هەزار هاووڵاتی عێراقی بگەڕێنێتەوە".
جەختیکردەوە"گرنگە بەردەوام بین لە دیالۆگی کۆچبەران لەگەڵ لایەنی ئەوروپی و پشتگیری بەرنامەکان بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆویستانەی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا بە پەرەپێدانی بەرنامە تایبەتەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم چینە".
لەلای خۆشییەوە، جۆهانسۆن جەختی لەسەر قووڵی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و ڕۆڵی عێراق لە نەهێشتنی تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند"، وتیشی: "ئەو گرنگییەی کە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندی بە پرسی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق و خواستی سەقامگیری و پەرۆشی بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هەیە".