بەغداد (ئ.ه.ع)
وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیدەكاتەوە ٤۲ حاڵەتی ئۆمیكرۆن لە سلێمانی تۆماركرابێت و دەڵێت: تەنها تاقیگەی مەركەزی بەرپرسە لە بڵاوكردنەوەی ژمارەو رێژەی توشبوانی كۆرۆناو گۆڕاوەكانی لە عێراقدا.
لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی، سەیف بەدر وتەبێژی وەزاەتی تەندروستی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ئاستێكی مەترسیداردایەو هەموو ئاماژە تەندرستیەكان
بە بوونی ئۆمیكرۆن دووپاتیدەکەنەوە کە عێراق لە بەردەم شەپۆلێكی نوێی مەترسیداری بڵاوبونەوەی پەتاكەدایە.
وتیشی: چوار رێگا كە زۆر پێویستن بۆ روبەڕوبونەوەی پەتاكە بریتیە لە دەستشتن و بەستنی دەمامك و بۆشایی نێوان هاوڵاتیان و دوركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و خاڵی چوارەمیش بریتیە لە وەرگتنی ڤاكسن كە زۆر پێویستە.
وتەبێژی وزارەتی تەندروستی عێراق جەختیكردەوە: كە تەنها تاقیگەی مەركەزی بەرپرسە لە بڵاوكردنەوەی ژمارەو رێژەی توشبوانی كۆرۆناو گۆڕاوەكانی لە عێراقدا، وتیشی: راگەیاندنی ٤۲حاڵەتی ئۆمیكرۆن لە سلێمانی دەقیق و ورد نیەو ئێمە رەتیدەكەینەوە، رونیشیكردەوە: یەكەم حاڵەتی ئۆمیكرۆن لە كوردستان لە دهۆك تۆماركراوە.