دیالە (ئ.ه.ع)
پارێزگاری دیالە ،ئەمڕۆ هەینی وردەکاری تەواوی شەهیدكردنی 11 سەربازەكەی لە عوزێم ئاشكرادەكات.
موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) راگەیاند: لە عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكرایە سەر ئەندامانی فرقەی یەك. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە.