بەغدا_(ئ.ە.ع)
وه‌زاره‌تی نه‌وت،ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌پۆلی به‌فرو سه‌رماوه، رۆژی شەممەی داهاتوو نه‌وتی زیاده دابه‌شده‌كرێت.
حسێن تاڵب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) رایگه‌یاند:"رۆژی شەممەی داهاتوو 50 لیتر نه‌وتی زیاده به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی دانیشتوانی پارێزگاكانی به‌غدا و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا دابه‌شده‌كرێت".
وتیشى "ئەم کارە له وه‌ڵامی داواكاری هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ختی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی روی له‌ناوچه‌كان كردوه، ئێستا به‌شی سێیه‌می نه‌وتی سپی دابه‌شده‌كه‌ین، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه له ڕێگه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و غازی پارێزگاكانه‌وه به‌شه نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن".
كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه