بەغدا_(ئ.ە.ع)
میچۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆگەندا ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی یاری دۆستانەی تیپەكەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێمەدا دووپاتیكردەوە كەعیراق توانای ڕێكخستنی یارییە نێودەوڵەتییەكانی هەیە و ئاماژەشیدا بەوەشدا كە وڵاتی عێراق توانای زیاتر (20) وڵاتی ئەفریقیای هەیە كە یاری نێودەوڵەتی لێ بەرێوە دەچێت.
ڕاهێنەر میچۆ لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێ بۆ یاری سبەینێ سازكرا و لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) ئامادەبوو گوتی: لە كاتی گەیشتنم بۆ عێراق پێشوازییەكی گەرمم لێكرا و زۆر خۆشحاڵم،تێكڕای ئیدارە ویاریزان وراهێنەر وهاندەران لەم رێز وپێشوازیەی من بوون،
هەروەها ڕاهێنەری زێلجكۆ پێترۆڤیچ زانیاریم هەیە لەسەر هەڵبژاردەی عێراق، چونكە ئێمە هواڕێ و خەڵكی یەك وڵاتین و یارییەكەش پەیامێكە كە تۆپی پێی پەیامی خۆشەویستی و ئاشتییە و ڕێز لە هەڵبژاردەی عێراق دەگرم كە یەكێكە لە تیپە كۆنەكان و ڕێز لە جەماوەری خۆشەویستەكەی عێراق دەگرم.
میچۆ وتیشی: هەڵبژاردەی ئۆگەندا لە قۆناغی نوێبوونەوەدایە و دوای مۆندیالی توانی جامی لاوانی ئەفریقیا پار ساڵ لە مۆریتانیا بەدەست بێنێ، زۆربەی یاریزانەكانمان گەنجن كە جامی لاوانی ئەفریقی ساڵی پاریان لە مۆریتانیا بردەوە،وتیشی: یاری دۆستانە سوودبەخشە بۆ تیمەكان بۆ تاقیكردنەوەی زۆرترین یاریزان بەتایبەتی لەو یارییەی كە لەدەرەوەی ڕۆژی فیفا و یاریزانانی پرۆفیشناڵ پەیوەندیان پێوە نەكردین و بۆیە دەرفەتی دۆزینەوەی ڕاهێنەران بۆ یاریزانەكانیان هەیە و ئێمە لە لیستێكی یاریزانانی باش و بە پەرۆشین.
میچۆ وتیشی: عێراق ئەگەری میوانداریكردنی یارییە نێودەوڵەتییەكانی هەیە و بەلایەنی كەمەوە 20 وڵاتی ئەفریقی كە یاری نێودەوڵەتی تێدا ئەنجام دەدرێت، لێهاتوویی باشتری هەیە،دەزانم كە هەڵبژاردەی عێراق جامی ئاسیای 2007 و هەروەها جامی جیهانی لاوانی توركیا بردەوە و دەزانم هاندەرانی عێراق حەزیان لە تۆپی پێیە ڕاهێنەری ئۆگەندای كۆتایی پێهێنا و وتی: ئامادەبوونی ئێمە لێرە لە بەغدا پەیامێكە بۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی و هەموو كەسێك كە عێراق توانای ڕێكخستنی یارییە نێودەوڵەتییەكانی هەیە و یاریش دەكەین بەرامبەر تیمێكی تۆپی پێ و هیوادارین یارییەكی جوان بكەین.