پارتی:ڕەنگە حکومەتی داهاتوو زۆرینەی فراوان بێت

سیاسی
  • 20-01-2022, 17:15
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)


    پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە
    تێڕوانینی خۆی لەسەر حکومەتی داهاتوو و میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار خستەڕوو و هاوکات ئاماژەشیدا کە کاندیدەکەی بۆ سەرۆک کۆمار لەوانەیە بە تەوافوق تێبپەڕێت و پێشبینی ئەوەی کرد حکومەتی نوێ ببێتە زۆرینەیەکی فراوان.
    ماجید شەنگالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) راگەیاند:"وتیشی: "هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕبووە و چووینە قۆناغی دووەمەوە کە سەرۆکایەتی کۆمارە" و ئەوەشی وت"کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار بەهێزە و تێدەپەڕێت وەک چۆن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تێپەرێنرا".
    باسی لەوەشکرد""پۆستی سەرۆک کۆمار حزبی نییە و بۆ پێکهاتەی کوردە و دەبێت کۆدەنگییەک لەنێوان کورددا هەبێت بۆ ئەوەی تاکە کاندیدێک بێتە دی" و ئەوەشی وت" ئەگەر سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە بکرێتەوە، ئەوا هۆشیار زێباری کاندیدی ئێمە بە ئاسانی تێدەپەڕێت".
    شەنگالی وتیشی: "ماوەی داهاتوو هاتنەناوەوەی تەواو دەبینێت بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و حکومەت" ئەو ناوەی بۆ سەرۆک وەزیران دانراوە لە ڕێگەی کوتلە شیعەکانەوە دەبێت و پێویستە لەگەڵ یەکتر ئاشت بکرێنەوە و پێشکەش بە باقی کوتلەکانی سوننە و کورد و بەرنامەی حکومەت لەسەری ڕێکدەخرێت و نووسینی وەزاری هەڵدەبژێردرێت".
    لەسەر دیدی کابینە وەزارییەکان شەنگالی پێشبینی کرد کە "پرسی پێکهێنانی حکومەت دەتوانێت ببێتە زۆرینەیەکی فراوان کە بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هەروەها یەکێتی و پەرلەمانتارە سەربەخۆ تازەکان لەخۆ دەگرێت".