لەنەجەف پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سێ كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكرد بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد

ئەمنی
  • 26-02-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای نەجەف دەستگیركردنی 11 تۆمەتباری راگەیاند كە لە نێویاندا سیانیان بازرگانیان بە مادە هۆشبەرەكانەوە كردووە. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) لە زاری سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پۆلیسەوە رایگەیاند: نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای نەجەف توانیویەتی 3 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیر بكات.