کازمی ڕاسپاردەیدا بەراوەدوونانی ئەنجامدەرانی پەلامارەکەی سەر نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمان

سیاسی
  • 20-01-2022, 15:56
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)


    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ڕۆژی پێنجشەممە، هێرشەکەی سەر نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخەوان عەبدوڵڵای ئیدانەکرد،هاوکات فەرمانیکرد بەزوترین کات ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەستگیربکرێن.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تەلەفۆنی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخەوان عەبدوڵا کرد و ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە ئێوارەی دوێنێ کرایە سەر ئۆفیسەکەی لە پارێزگای کەرکوک و ئاماژەی بەوەدا کە " کازمی فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەراوەدۆنانی ئەنجامدەران و ڕێگەگرتن لەدووبارەبوونەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە و بەهێزکردنی ئاسایش لەسەرتاسەری پارێزگاکەدا".
    وتیشی: "سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر بەردەوامی پشتیوانیی بۆ دامەزراوەی یاسادانان خولی پێنجەمی پەرلەمان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان و دەرکردنی یاسا و یاسادانانی پێویست بۆ قۆناغی داهاتوو لە گەڵ خواستەکانی هاوڵاتیان و گەورەیی بەرەنگارییەکان".
    لاى خۆیەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران دەربڕی بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی و گرنگیدانی ڕاستەوخۆ و بەدواداچوونی دۆسیەی ئەمنی و ئیدانەکردنی کردەوە تیرۆریستییەکان".