بانكی ناوەندی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە هیچ ئاڕاستەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچەكانیان

ئابوری
  • 20-01-2022, 13:36
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)


    بانكی ناوەندی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانبەرانی دڵنیاكردەوە كەهیچ ئاراستەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچەكانیان و هاوكات ئەوەشی ڕەتكردەوە كە بیانترسێنن هەرچەندەپێویستە دڵنیاكردنەوەی گشتی هەبێت.
    ئیحسان شەمران یاسری جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع)گوت: بانكی ناوەندی لە چەند گۆشەیەكەوە باری ئابووری جێگیر دەكات، وەك گومرک و باج ودەرامەت و سەرچاوە نەوتییەكان بوونی هەیە ".
    ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە ڕەتی دەكەینەوە بە ترسانی فەرمانبەران  وموچەیان كەمبكەینەوە،یاخود ببڕدرێتەوە و دڵنیاكردنەوەی گشتی هەبێت،ئەگەر حكومەتی داهاتوو بە ڕێنمایی كار بكات، ئەستەمە بیر لەو بەشە بكرێتەوە كە نزیكەی 35 ملیۆن كەس بێت.