بەغدا_(ئ.ە.ع)
وەزارەتی پەیوەندییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە،پلانێكی ستراتیژی لەخزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەعێراق ڕاگەیاند، هەروەك تێبینی كرد بۆ كردنەوەی مانگی دەستكردی عێراق نزیك بۆتەوە.
ڕەعد مەشهەدانی گوتەبێژی وەزارەتی ناوبراو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) راگەیاند: ئەم پۆلێنكردنەی ئەم دواییەی سەنتەری 47ی عێراق لەڕێگەی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەوە هانی وەزارەت و دەزگا ئەندازیاریەكاندا بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری لەپێناو پەیوەندییەكانی عێراق دەدات".
وتیشی: ساڵی ڕابردوو پرۆژەی نیشتمانی لەلایەن وەزارەتەوە دەستیپێكرد و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ پەرەپێدانیان، لەوانە پڕۆژەی (هەزار توو جی) لە بەرەی كەرخ، ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەكاندا كردووە، هەروەها پرۆژەی (ڤایبەر تۆم هۆم) ".
باسی لەوەکرد: ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتەوە پلانێكی ستراتیژی داڕێژراوە كە ئامانجی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتە، جگە لە ڕۆژانی داهاتووش ئەو تەندەرانەی بۆ عێراق كراوەتەوە بۆ خاوەنداریكردن لە یەكەم مانگی دەستكرد و هەروەها كردنەوەی دەروازەی ئەلكترۆنی".