لیژنەی فەرمانی ديوانى پێنج ڕاسپاردەی لەسەر بڵاو بوونەوەی ئۆمیكرۆن دەكرد

ناوخۆ
  • 20-01-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)


    لیژنەی فەرمانەكانی دیوانی (217) پێنج ڕاسپاردەی لەسەر بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆنی گۆڕاو دەكرد،
    له نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) نێردراوە راگەیاند : ڕاسپاردەكانی لیژنەی فەرمانی دیوانی كۆبوونەوەی 217ی 18ی كانوونی دووەم لەسەر ئەو كردەوانەی كە بە هۆی بارودۆخی ئەو پەتایە و  ئێستاوە بە سەرهەڵدانی و بڵاوبونەوەی رەوشی ئۆمیكرون لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان ئەنجام دەدرێت بریتین لە:
    1 - بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی پێگەی ڕۆژانەی كاری كلینیكی و قەرەوێڵەی چاودێریی چڕ لەم سەنتەرانەدا و هەروەها بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستی و شیكردنەوەی پشتگیری بۆ نەخۆشی كۆڤید-19 بە جەختكردنەوە لەسەر دابینكردنی ئۆكسجینی پزیشكی و خۆپاراستنی كەسێتی،بەتایبەتی لە سەنتەرەكانی تووشبوانی كۆرۆنا‌.
    2 - پێویستی كاركردن بۆ زیادكردنی ژمارەی كوتانەكان بۆ گەیشتن بەپارێزبەندی كۆمەڵگا لەڕێگەی كردنەوەی دەرماڵەی زیادەی كوتان و زیادكردنی كاتی كاركردن و هەروەها چڕكردنەوەی كاری تیمەكانی كوتان كە لەناوچە نیشتەجێبوونەكاندا زاڵن، بەشی حكومی و ناحكومی و قوتابخانە و پەیمانگاكان و كۆلێژ و زانكۆكانی سنوری جوگرافیا و بە پێویستی پەرەپێدانی پلانی ورد و خشتەی كار بۆ تیمەكانی واكسینكردنی گۆڕەپانەكان بۆ سەردانیكردنی هەمان شوێنەكان بۆ پێدانی ژەمی دووەم و تاكید بۆ بەدواداچوونی بەردەوام.
    3- كاركردن لەگەڵ ڕێنماییە نوێكراوەكان لەسەر ماوەی گۆشەگیریی تووشبوان و ماوەی كەرەنتین كردنیان بۆ ئەوانەی پەیوەندیان بە كەیسە پشتڕاستكراوەكانی COV-19 و میكانیزمی بەدواداچوونی ناوەندە تەندروستییەكان لە ناوچەی جوگرافیدا هەیە.
    4 - جەختكردنەوە لەچالاكییەكانی كۆنتڕۆڵی تەندروستی و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەپێوەچوونی ڕێوشوێنەكانی ڕێگریكردن و بەدواداچوونی دوكانە گشتیەكان و قوتابخانەوە پەیمانگا.
    5- چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان سەبارەت بە جدییەتی دۆخی ئێستا و گرنگی وەرگرتنی ڤاكسین وەك تاكە ڕێگە بۆ پاراستنیان و خێزانەكانیان لە نەخۆشی و ئاڵۆزییەكانی.