حەوت بۆكسێنەر نوێنەرایەتی عێراق دەكەن لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە تەشقەن

وەرزش
  • 20-01-2022, 09:03
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)
    هەڵبژاردەی بۆكسێنی عێراق لە خوار تەمەن 22 ساڵی بەشداری لەپاڵەوانێتی ئاسیا دەكات كە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستپێدەكات و تا 30ی ئەم مانگەلە تەشقنی پایتەختی ئۆزبەكستان  بەردەوامی دەبێت.
    عەلی تەكلیف سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی بۆكسینگ لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع)  کەوتووە رایگەیاند: ئەم بەشداریكردنە یەكەم كاری فیدراسیۆنە بۆ وەرزی نوێ، چونكە ئێمە پلاتفۆرمێكی یەكپارچەمان بۆ ئەمساڵ پێشخست كە سەرەتای بەشداری كردنی كیشوەریمانە"ئێمە لەم پاڵەوانیەتییە حەوت بۆكسێنەر نوێنەرایەتی دەكەین كە بەپێی تاقیكردنەوە تەكنیكییەكان لە بەغدای پایتەخت دیاریكراون، بۆیە هیوادارین ئەنجامە باشەكان بە دەست بهێنین یەكسانە بە بڕی ئەو كارەی كە فیدراسیۆن لە ڕێگەی كامپی ڕاهێنان و ئامادەكاری تایبەت بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە گرنگە ئەنجامیداوە.
    شاندەكەی عێراق پێكهاتبوون لە فیراس موسا جێگری سەرۆكی فیدراسیۆن وەك سەرۆكی شاندە و حوسێن عەبدولمەهدی ئیداریی لەگەڵ دوو ڕاهێنەر سامی عەبدولعەزیز و محەمەد غالب و حەوت بۆكسێنەرەكە.