هەولێر (ئ.ه.ع)
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوار شەممە لە راگەینراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، دەڵێت: بەهۆى گۆڕانى کەشوهەوا و دابەزینى پلەى گەرمی، بڕیاردرا بەیانى ڕۆژى پێنج شەممە ۲٠ی كانونی دووەم لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
راگەیەنراوەكەی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رونیكردوەتەوە: كە ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه