کازمی و حەکیم تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات دەکەن

سیاسی
  • 19-01-2022, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)  
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەت سەید عەممار حەکیم ،ئەمڕۆ چوارشەممە دوایین بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان تاوتوێکرد.
    حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"پێشوازیمان کرد لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و واقیعی ئەمنی و خزمەتگوزاری لەوڵاتدا کرد"، و داوایکرد" پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ لەکاتەکانی دەستووریدا و پێویستە حکومەتی داهاتوو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پیشە و چەندین تەحەدا و ئەولەویەتی".
    وتیشى"باسمان لە رەوشی تەندروستی وڵات کرد بەتایبەت دوای ئەوەی شەپۆلی چوارەم وڵاتی گرتەوە و هانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانمان دا کە بەرپرسیارێتی هۆشیاری و ڤاکسینیان لەئەستۆ بگرن".
    باسى لەوەکرد"جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەوڵی هەواڵگری زیاتر لە هەموو کاتێکی تر چالاک دەبێت و ئۆپەراسیۆنە چالاکەکان بەردەوام دەبن".
    بەپێی راگەیەندراوەکە، حەکیم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "ڕەچاوی بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکرێت لەکاتی بڕیاردان و پۆستدا".