بەغدا_(ئ.ە.ع)_سۆما جاف
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیکردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نەکراوە لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار ،هاوکات ئاماژەیشی کرد کە زۆربەی فراکسیۆنەکان پشتگیری لە سەرۆکی ئێستای کۆمار دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بۆ جاری دووەم.
ڕیزان شێخ دلێر ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ە،ع) ڕایگەیاند: "هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئەنجام نەدراوە"،ڕوونیشیکردەوە"هەریەکە لەپارتی ویەکێتی کاندیدی خۆی هەیە".
وتیشی""کاندیدی یەکێتی، سەرۆک کۆماری ئێستا بەرهەم ساڵحە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەوەیە جارێکی ببێتەوە بەسەرۆک کۆمار، بەتایبەت کە زۆربەی فراکسیۆنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەڵوێستەکانی دەکەن و لایەنگرانی ئەوەن جارێکی تر ببێتەوە بەسەرۆک کۆمار".