عامری ڕەتیدەكاتەوە هەر كەسایەتیەكی سیاسی بۆ سەرۆك وەزیران دیاری كرابێت

سیاسی
  • 19-01-2022, 10:52
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)   
    سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتی كردەوە گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەت یان كاندیدكردنی هەر كەسایەتیەكی سیاسی بۆ سەرۆك وەزیران كرابێت.
    لە بەیاننامەیەكى نووسینگەی ڕاگەیاندنی تایبەتی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند:"هەموو ئەو شتانەی لەم بوارەدا بڵاو دەكرێنەوە درۆیەكی بێگەردە و دەكەوێتە نێو هەوڵەكانی تێكەڵكردنی كاغەزەكان و چەواشەكردنی ڕای گشتی و داوای لە میدیاكان كردووە كە ئاگاداربن و زانیاری لە سەرچاوە فەرمیەكانیانەوە بگەیەنن".
    لە درێژەی سەردانەكەی هادی عامری بۆ هەرێمی كوردستان و دیالۆگەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوەتەوە"،
     وتی: ئێمە بە توندی نكۆڵی لەوە دەكەین كە لەلایەن هەندێك میدیا و كەسایەتی سیاسیەوە بڵاودەكرێتەوە لەسەر بابەتی گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت یان کاندید کردنی هەر كەسایەتیەكی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران".
    جێی باسە عامری لە میانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەر یەك لە مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبویەوە