بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ: بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەموو جۆرە ماتۆڕسكیلێك دەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 19-01-2022, 10:40
  • +A -A

    بەغدا (ئ.ه.ع)
    بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ڕایگەیاند: هیچ جۆرە ماتۆڕسكیلێك بەدەرنییە لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ.
    لیوا تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) رایگەیاند: بڕیای قەدەغەكردنی ماتۆڕسكیل لە كاتژمێر ٦ی ئێوەراوە بۆ ٦ی بەیانی هەمووجۆرە ماتۆڕ سكیلێك دەگرێتەوە، هەموو ئەوانەی ژمارە كراون و ئەوانەشی كە ژمارە نەكراون.
    بەڕێوەبەی گشتی هاتوچۆ ئاشكرایكرد: كە سەرپێچیكار دەستبەسەر ماتۆڕ سكیلەكەیدا دەگیرێت و بە بڕی ۱٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت، ئەمەش بەپێی ماددەی ۲٥/دووەم/أ  لە یاسای هاتوچۆ.
    ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی چەند ڕێنماییەکی ئەمنی دەرکرد بۆ کۆنترۆڵی ئاسایشی بەغدادی پایتەخت و شارەکانی تری عێراق، یەكێك لەوانە تەئكیدكردنەوە بوو لە ڕێنماییەکانی پێشوو سەبارەت بە ماتۆڕسکیلەکان بە رێگریکردن لە هەڵگرتنی زیاتر لە یەک کەس و هەروەها سنوردارکردنی هاتووچۆكردنیان لەسەر شەقام لە کاتژمێر 6:00 ئێوارەوە بۆ 6:00 بەیانی.