ئاسایشی نەتەوەیی وردەكاریی نوێ لەسەر ئۆپەراسیۆنی ناوچەی كەناری تاجی بڵاودەكاتەوە

ئەمنی
  • 19-01-2022, 10:51
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع) 


    ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆچوارشەممە وردەكاریی نوێی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی كەنار دەریای تاجی ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی نەتەوەییدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ه،ع)  کەوتووە رایگەیاند:" ئەو سێ تیرۆریستەی دوای ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەی كەناری تاجی كوژراون، پشتێنی تەقینەوەی هەڵوەشاوەیان لەبەربووە،
    وتیشی: تیرۆریستەكە بەناوی، خەلیل ئیبراهیم فەیا، بەناو بەرپرسی فەرماندەی كەرخی باكور بووە بەر لە ساڵێك لەگەڵ  دوو لە هاوكارەكانی كوژران،
    ئاماژەبەوەکرا" ئەو گروپە تیرۆریستیە دوو كوڕی سەحوەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا كوشتووە،پێشتر هێزێكی ئاسایشی نیشتمانی سێ تیرۆریستی لەناوچەی كەناری تاجی بەغدا كوشتبوو.