بانكی كشتوکاڵی ڕوون كردنەوە دەدات لە بوونی گەندەڵی و قەرزی ساختە لە دەسپێشخەری كشتوكاڵیدا

ناوخۆ
  • 19-01-2022, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)  
    بانكی كشتوكاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بەبوونی گەندەڵی و قەرزی ساختە لە دەستپێشخەری كشتوكاڵیدا بڵاوكردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ه،ع)  کەوتووە رایگەیاند: ئەم بانكە لە ئێستادا لە ژێر فەرمانی وەزارەتی دارایی و بە سەرپەرشتی لیژنەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق كار دەكات.
    وتیشی: دەستپێشخەرییەكە لە ساڵی 2017دا كۆتایی پێ نەهێنرا و قەرزی 100 ملیۆن دینار و سەرووی ئەو قەرزە تایبەت بوو بە لیژنەی قەرزدانی وەزارەتی كشتوكاڵ و هەموو مامەڵەكان لەلایەن ژوری كشتوكاڵی  و وەزارەتی كشتوكاڵەوە ئامادەدەكرا بەر لەوەی بگاتە لقەكانی بانكی كشتوكاڵی.
    و لە چوارچێوەی كارەكەدا، كارمەندێكی بەشە كشتوكاڵییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بەشداری لە لیژنەكانی ئاشكراكردنی بانكەكە دەكات، و ژووری كشتوكاڵ چاودێری جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە دەكەن كە لە ڕێگەی لیژنەكانی بەدواداچوونەوە پێیان دراوە، لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە گەورەكان دەكەن و هەروەها لیژنەكانی بەدواداچوونی راوێژكار/لیژنەی باڵای دەستپێشخەریی لە بانكی كشتوكاڵی بە دەستپێشەری سندوقی دارایی كارەكان ئەنجام دەدەن.