ڕاهێنەری بالەی شوڕتە: میكانیزمی خولەكە ئاستی پێشبڕكێكەی بەرزكردۆتەوە

وەرزش
  • 18-01-2022, 08:50
  • +A -A

    به‌غدا_(ئ.ە.ع)

    ڕاهێنەری بالەی یانەی  شوڕتە  سەلمان ڕەزوقی تەئكیدیكردەوە كە پێشبڕكێكانی خولی نایابی بالەی عێراق زیاتر پێشبڕكێیان كردووە دوای گرتنە بەری میكانیزمی هاتن و چوون ،ئاماژەشیدا بەوەی تیپەكەی ئامادەكارییەكی باشی بۆ قۆناغی دووەم كردووە.
    ڕەزوقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) گوت: وەرزی ئێستا لە لایەن یانەكانەوە دیاریكراوە و بۆشایی بۆ یانەكان ڕەخساوە بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێكەدا دوای ئەوەی فیدراسیۆن میكانیزمی هاتن وچوونی گرتبەر بۆ ئەوەی بگاتە ئامادەیی تەواو"گەیشتنی گۆمیس فۆرتۆی پسپۆڕی ڤەنزوێلا هاندەرێكی دا بە تیمەكە بۆ دابینكردنی ئاستێكی جیا جگە لە گەڕانەوەی یاریزان هادی عەلی دوای چاكبوونەوە لە پێكان و هەموو یاریزانەكان سوورن لەسەر یەكلاكردنەوەی دوو یاری داهاتووی بەحری و گاز باشور و بەرزبوونەوە بۆ چوارگۆشەی زێڕین.
    وتیشی: تیمەكە توشی هیچ گرفتێك نابێت و بەڕێوەبەرایەتی یانەكەش هەموو پێداویستیەكانی تیمەكە و دەستەی تەكنیكی دابینكردووە، بەڵام كێشەی سەرەكی ئێستا ماوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گازی باشور و بەحرییە، چونكە یاریزانیان لە ریزی هەڵب1اردەی عێراق هەیە و ئەمە ئەو شتەیە كە قوڕسە.