بەرهەم ساڵح بۆ ئالنهیان: ئاسایشی ئیمارات بەشێکی دانەبڕاوە لەسەقامگیری ناوچەكە

سیاسی
  • 18-01-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغداد (ئ.ه.ع)
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند:  ئاسایشی ئیمارات بەشێکی دانەبڕاوە لەسەقامگیری ناوچەكە.
    سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) ناردوە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پەیوندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ  شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبی ئەنجامداوەو تیایدا ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنكارانەی كرد كە كرایە سەر ئیماراتی یەكگرتوی عەرەبی و وتیشی: ئەم جۆرە کارانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.
    سەرۆك كۆمار رایگەیاند:  عێراق لەگەڵ ئیمارات هاوسۆزەو ئاسایش و سەقامگیریی ئیماراتیش بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیری هەموو ناوچەکە.
    بەرهەم ساڵح جەختی لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو گەل و هەردوو وڵاتی برا کردەوە، لەبەرامبەردا شێخ محەممەد بن زاید ئالنهیان ستایشی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی سەرۆک کۆماری کرد و  ستایشی پێگەی عێراقی بۆ پشتگیریکردنی ئیمارات كرد.
    هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی عێراقی كرد بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سەرانسەری ناوچەكەدا.