بەغداد (ئ.ه.ع)
سندوقی نیشتەجێبوونی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون و شارەوانییە گشتییەکانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە بڕی ئەو پارەیەی کە لە ساڵی 2021دا پێشكەشی هاوڵاتیانی كردوە ئاشكراكرد.
نوسنگەی راگەیاندنی سندوقی نیشتەجێبوون لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتو، دەڵێت: لە ساڵی۲٠۲۱ دا بڕی ۸٥٠ ملیار و ٥٥۱ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار لە هەموو پارێزگاكاندا خەرجكراوە، راشیگەیاند: "ئەو بڕە پارەیە بەراورد بە ساڵی پێشووتر زیاتر لە دوو ئەوەندەیە، كە لە ساڵی ۲٠۲٠ دا بڕی ۳٦۱ ملیار و ۳۹۲ ملیۆن و ۷٥٠ هەزار دینار خەرجكراوە.
ئاشكراشیكرد: لە ساڵی رابردودا یاتر لە ۲۱ هەزار و ۹٠٠ مامەڵەی ئەلكترۆنی بەرێكراوە كە دوو ئەوەندەی مامەڵەكانی ساڵی پێشووترە كە ۱۲ هەزار و ۳٠٠ مامەڵەبوە.