بەدواداچون ـ (ئ.ه.ع)
ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كیێڤی یایتەتی ئۆكرانیاوە سەبارەت بە گرژییەكان لەگەڵ روسیادا، رایگەیاند: هەر ڕەفتارێکی دوژمنکاری ڕوسیا لەڕووی ئابووری و ستراتیژی و سیاسییەوە باجێکی گەورەی دەبێت لەسەر ڕوسیاو وتیشی: دیبلۆماسی تەنها ڕێگەیە بۆ چارسەركردن.
ئەنالینا بێربۆك وەزیری دەوەی ئەڵمانیا سەردانی سەردانی ئۆكرانیای كردو لەگەڵ دمیترۆ کولیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا كۆبوەوەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا تەئكیدیكردوە: هیوادارین گرژییەکان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا لەڕێی دبلۆماسیەوە چارەسەر بکرێن، وتیشی: ئەگەر ڕوسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا ئەوا باجەكەی قورس دەبێت.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند: وڵاتەكەی لەگەڵ ئەڵمانیا هاوڕان لەسەر ئەوەی هەوڵبدرێت گفتوگۆکانی ئاشتی لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا دەستیپێبكرێتەوە.