بەغداد(ئ.ه.ع)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی حكومی لە دوای دەامی فەرمی كاراكرا.
لیوا تارق ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆ لە عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) رایگەیاند: هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لە دوای دەوامی فەرمی هاتوچۆ بكات سزادەدرێت و سەرپێچیكار رەوانەی ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە دەكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: مادەی یاسایی سەبارەت بەو بابەتە بوونی هەیەو كارادەكرێت و هەر سەرپێچیكارێك خۆی بەرپرسیار دەبێت، مەگەر بەڵگەو كتابی فەرمی هەبێت و بیسەلمێنێت كە لەئەركی فەرمیدایە.
ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی چەند ڕێنماییەکی ئەمنی دەرکرد بۆ کۆنترۆڵی ئاسایشی بەغدادی پایتەخت و شارەکانی تری عێراق، كە ئەمانەن؛
۱ ـ تەئكیدكردنەوە لە ڕێنماییەکانی پێشوو سەبارەت بە ماتۆڕسکیلەکان بە رێگریکردن لە هەڵگرتنی زیاتر لە یەک کەس و هەروەها سنوردارکردنی هاتووچۆكردنیان لەسەر شەقام لە کاتژمێر 6:00 ئێوارەوە بۆ 6:00 بەیانی.
۲ ـ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی حکومی سنوردار بکەن و دوای دەوامی فەرمی رێگەیان پێنەدرێت ئەگەر بەڵگەی كاركردنیان نەبێت.
۳ ـ دانانی پاداشتی دارایی بۆ هاوڵاتیان لە بەرامبەر پێدانی زانیاری سەبارەت هەر كەسێكی گوماناوی.
٤ ـ ناچاركردنی هەموو دوکاندار و شوێنە بازرگانیەكان بۆ دانانی کامێرای چاودێری لە شوێنی کارەکەیان.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه