هەولێر(ئ.ە.ع)
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له‌زوترینكاتدا، له نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی ڤاكسین وه‌ربگرن، دوا مۆڵه‌تیش بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین 20ی كانونی دوه‌می 2022".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شی ڤاكسین تا 20ی ئه‌م مانگه وه‌رناگرن هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت، "له‌م كاته به‌دواوه، هه‌ركه‌سێك ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و موچه‌كه‌ی راده‌گیرێت".