هەولێر_(ئ.ە.ع)
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دوشەممە ،تێڕوانینی خۆی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرا کرد جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لەکاتەکانی سێ بنەمای دەستووری.
ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع)ی ڕاگەیاند: "عێراق لە ئێستادا لە قۆناغێکی گرنگدایە و هیچ ناڕەزاییەکمان نییە بۆ چوونە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتی داهاتوو ئەگەر ماڵی شیعی رێکەوتن"، وتیشی: "سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بۆ نەجەف و ئێستاش بۆ هەولێر زۆر گرنگن".
ئاماژەی بەوەکرد"هەولێر ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو"، جەختیشی کردەوە" پێویستە ڕێز لە کات و پرەنسیپە دەستوورییەکان بگرێت، لەوانە ماددەی 140 و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران".
دەخیل، وتیشی: "ئەگەر رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی بکرێت باشە، بەڵام ئەگەر رێککەوتنێک ئەنجام نەدرێت، ئەوا كاندیدمان هۆشیار زێبارییە".