مەسرور بارزانی پێشوازی لە عامری دەکات

سیاسی
  • 17-01-2022, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)


    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ دوشەممە،پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت لە راگەیندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاووتوێ کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکوومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیریی و شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.