بەغداد (ئ.ه.ع)
عەممار حەمەد خەلەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی،ئەمڕۆدووشەممە ڕایگەیاند كە گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆر كاریگەری نەبووە لەسەر فرۆشتنی ڕۆژانەی دۆلار و ئاماژەی بەوەش كرد كە فرۆشتنی دراوی ڕۆژانە 200 ملیۆن دۆلارە.
خەلەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) ی گوت: ڕۆژانە دەروازەكانی دراو و گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆر كاریگەری لەسەر فرۆشتنی ڕۆژانە نەبووە و هۆكاری سەرەكیش ئەوەیە كە ئابووری عێراق بە سروشتی خۆی ئابوورییەكی بەكرێی یەكلایەنە كە پشت بە هاوردە دەبەستێ.
وتیشی: هەموو ئەو ماددانەی لە كاڵا و خزمەتگوزارییەكانەوە هاوردە دەكرێن بۆ ناو عێراق پێویستی بە دراوی بیانی هەیە، بە مەبەستی هاوردەكردنی كاڵا، بۆیە قەبارەی فرۆشتنی بانكی ناوەندی لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەستە بە قەبارەی هاوردەكردن بۆ ناو عێراق"
باسى لەوەکرد" ئابووری عێراق كراوەیە بەهۆی لاوازی بەرهەمهێنانی ناوخۆییەوە كە هۆكاری سەرەكی مانەوەی پەنجەرەی دراوەكەیە، تا ڕادەیەك لەسەر فرۆشتن، بۆ ئەوەی ئەو هاوردە راستەقینە ببینێت كە دەچێتە ناو عێراقەوە و ئەوەشی وت : مەزادكردنی دراوی ڕۆژانە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلارە".